لە یادی هەڵەبجە ئاڵای عێراق دادەگیرێت وەزیری ئەوقاف-یش ناڕازییە

لە یادی هەڵەبجە ئاڵای عێراق دادەگیرێت وەزیری ئەوقاف-یش ناڕازییە
لە یادی كارەساتی كمیابارانكردنی هەڵەبجە بڕیاریارە ئاڵای عێراق لەسەر دامەزراوە حكومیەكانی شارەكە دابگیرێت، وەزیری ئەوقافیش بە بیانووی نەبوونی بڕیاری فەرمی ئاڵای عیراق داناگرێت.

مەریوان نەقشبەندی وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی رايگەیاند،" بۆ رۆژی 16/3 زۆرم هەوڵدا بە بڕیارێكی فەرمی ئاڵای عێراق لە سەر وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیەكانی ئەوقاف دابگرین، بەڵام وەزیر رازی نەبوو"، وتیشی: وەزیری ئەوقاف ئەوەی پێ راگەیاندم كە بە بێ رەزامەندی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ناتوانم ئاڵای عێراق دابگرم.

مەریوان نەقشبەندی ئاشكرایكرد،" تاك لایەنانە چەند بەرپرسێك بڕیارلایانداوە لە وەزارەتی ئەوقاف ئاڵای عێراق دابگرن"، وتیشی:من و چەند بەرپرسێكی تری وەزارەت یەكلایەنە ئەو كارە دەكەین بەڵام ئەوە بڕیاری شەخسیە و پەیوەندیی بەبریارە رەسمیەكانەوە نیە.

مەریوان نەقشبەندی ئەوەشی خستەڕووكە،" لەئێستادا حكومەتی بەغدا دژایەتیی كورد و فەرمانبەرانی دەكات، ئەمەش جێی قبوڵ نیە لە یادی كیمیابارانی هەڵەبجە ئاڵای عیراق لەژوورەكەیدا بهێڵێتەوە".

لە 16/3/1988 رژێمی بەعسی لەناوچوو، هەڵەبجەی بە چەكی كمیاوی بۆردومان كرد و زیاتر لە 5 هەزار كەس بەهۆیەوە شەهید بوون و ساڵانەش وەك نەریتێك ئەو یادە لە تەواوی كوردستان دەكرێتەوە.






باسنیوز
Top