ئه‌مڕۆ یادی رێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئادارى 1970 یه
رێكه‌وتنامه‌ى یانزه‌ى ئادار دانپێدانانێكى ره‌سمى حكوومه‌تى ناوه‌ندى عێراق بووبه ده‌سه‌لاتێكى ئۆتۆنۆمى بۆكوردستانى عێراق كه‌له‌و قۆناغه‌ى شۆڕشى كوردستان و هه‌لومه‌رجى جیهانیدا گه‌ر رژیمى به‌عس به راستى جێبه‌جێى بكردایه ئه‌وا به‌شێكى زۆرى داوا ره‌واكانى گه‌لى كوردستانى به‌دیده‌هێنا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێستاش و ئه‌وساش یه‌كێكه له سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌كانى نه‌ته‌وه‌ى كورد، له سه‌ده‌ى بیستهمدادا له پاش یانزه‌ى ئاداره‌وه بزافى رزگاریخوازى كوردستان چووه قۆناغێكى بالاترهوه به‌تایبه‌تى له‌وه‌دا كه حكوومه‌تى ناوه‌ندى عێراق بهرهسمى دانى به‌مافه ره‌واكانى گه‌لى كوردستاندا نا ، به‌هۆى یانزه‌ى ئاداره‌وه شۆڕشى ئه‌یلول بۆ عێراق و جیهانى سه‌لماند كه بزافى كورد له هاوكێشه سیاسییه‌كانى عێراق و ناوچه‌كه‌و بگره جیهانیشدا فاكته‌رێكى سه‌ره‌كییه، شیاوى باسه حزبى به‌عس له 17ی ته‌مووزى 1968ـه‌وه له رێگه‌ى كوده‌تایه‌كه‌وه ده‌سه‌لاتى عێراقى گرته‌ده‌ست هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانه‌دا حكوومه‌ت هێرش و له‌شكركێشییه سه‌ربازییه‌كانى بۆ سه‌ر كوردستان و شۆڕشى ئهیللوول توندتر له جاران كرد به‌لام به‌درێژاى سالانى 1968 و 1969 سوپاى عێراق به‌ده‌ستى پێشمه‌رگه زیانێكى زۆرى لێ كه‌وت و له چه‌ندین به‌ره‌وه شكستى زۆرى پێكه‌وت له‌و كهشووههوایهدا حكوومه‌تى به‌غدا به‌مه‌به‌ستى وتوێژى ئاشتى په‌یوه‌ندى به مسته‌فا بارزانى نه‌مره‌وه كرد،
بارزانى نه‌مریش وه‌كو هه‌موو جاره‌كانى تر هیچ كاتێك وتوێژى ئاشتى ره‌ت نه‌كردۆته‌وه، وتوێژ ده‌ستى پێكرد و چه‌ندین دانیشتن و گفتوگۆى قورس و گرانى له خۆگرت و چه‌ندین مانگى خایاند‌و خودى سه‌دام جێگرى سه‌رۆك كۆمارى ئه‌وكاتى عێراق چه‌ند جارێك سه‌ردانى سه‌ركردایه‌تى شۆڕشى ئه‌یلولى مه‌زنى كرد، تا له رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆ پاش ئیمزا كردنى له رادیۆ‌و تهلهفزێۆنهوهو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى فراواندا رێكه‌وتنامه‌كه بهرهسمى راگه‌یه‌نراو بووه مایه‌ى خۆشى و شادى بۆ گه‌لانى عێراق به كورد‌و عه‌ره‌ب و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانى تریش، مێژوونووسان نووسیوویانه مسته‌فا بارزانى نه‌مر باش له سیاسه‌تى گشتى و نیازى حزبى به‌عس تێگه‌یشتبوو، به‌لام نه‌یده‌ویست شۆڕشى كوردستان ناوى ئه‌وه‌ى پێوه بلكێت كه ئاشتى و ده‌سكه‌وتى ئۆتۆنۆمى بۆ كوردستان ره‌ت كردۆته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تێگه‌یشتنه‌كه‌ى مسته‌فا بارزانى له جێى خۆى بوو چونكه له پاش یانزه‌ى ئاداره‌وه چه‌ند مانگێكى نه‌خایاند بو كه‌له به‌غداى پایته‌ختى عێراقدا ئیدریسى هه‌میشه زیندوو دووچارى هه‌وڵێكى تیرۆر كردن بوه‌وه ئه‌وه‌ش له كاتێكدا بوو به نوێنه‌رایه‌تى بارزانى نه‌مر چووبووه پایته‌خت بۆ ئه‌وه‌ى جه‌ژنى قوربان له سه‌ركۆمارى عێراقى پیرۆرز بكات، له ئه‌یلوولى هه‌مان ساڵیش‌دا به‌غدا پرۆژه‌یه‌كى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى ره‌ت دایه‌وه كه داواى ده‌كرد به‌به‌هاى سه‌د ملێۆن دۆلار ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ى په‌ره‌پێدان له كوردستاندا به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت،
كاربهوهوه نه‌وه‌ستا به‌ڵكو له رێگه‌ى ژماره‌یه‌ك مامۆستاى ئاینییه‌وه كه ته‌قه‌مه‌نى له جسته‌یان به‌سترابوو هه‌وڵى تیرۆركردنى مسته‌فا بارزانى رێبه‌رى شۆرش درا ، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا بارزانى نه‌مر رازى نه‌بوو له‌سه‌ر پیلانێك كه له دژى گیانى ئه‌و ئه‌نجامدرابێت وتوێژه‌كانى ئاشتى كۆتاى پێ بهێنێت، به‌لام نیازى حكوومه‌ت دیاربوو سه‌لماندنى مافه ره‌واكانى كورد نه‌بوو چونكه رژیمى به‌عس ئاماده نه‌بوو بارى شارى كه‌ركوكى كوردستان یه‌كلاى بكاته‌وه‌و بارزانى نه‌مریش ئاماده نه‌بوو له‌سه‌ر بستێكى خاكى كوردستانى عێراق له كه‌ركوك و شنگال و شێخان و خانهقن و ناوچه به‌عه‌ره‌ب كراوه‌كانى تر سازش بكا، دواجار هه‌مو هه‌وڵه‌كانى سه‌ركردایه‌تى شۆڕشى ئهیلوول بۆ دوورخستنه‌وه‌ى ئاگرى شهر له كوردستان و عێراق به فیڕۆ چوو بۆیه له سه‌ره‌تاى نیسانى 1974ـه‌وه توندترله جاران هێرشى سوپا بۆ سه ركوردستانى ئۆتۆنۆم ده‌ستى پێ كرده‌وه و له‌وه‌شدا هاریكارى سه‌ربازى سۆڤییه‌تى رۆڵێكى به‌رچاوى هه‌بوو به‌لام ئاڵوزییهكانى گه‌مه‌ى سیاسى خۆرهه‌لاتى ناوه‌راست له‌سه‌رده‌مى شه‌ڕى ساردا له وزه‌ى كوردا نه‌بوو.
