مه‌حمود عوسمان له‌ ‌بۆنه‌ی یازده‌ی ئازار به‌پێویستی ده‌زانێت په‌له‌ بكرێت له‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی بنكه‌ فراوان

مه‌حمود عوسمان له‌ ‌بۆنه‌ی یازده‌ی ئازار به‌پێویستی ده‌زانێت په‌له‌ بكرێت له‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی بنكه‌ فراوان
مه‌حمود عوسمان كه‌سایه‌تی سیاسیی كورد، به‌ بۆنه‌ی 11ی ئازار به‌پێویستی ده‌زانێت په‌له‌ بكرێت له‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی بنكه‌ فراوان و به‌رنامه‌ی گونجاو دابڕێژرێت بۆ چۆنیه‌تی رەفتاركردن لەگەل بەغداو دەوڵەتانى تر و بەرەنگاربونەوەى مەترسیەکانى سەر گەلى کورد لەم قۆناغە هەستیارەدا.

مه‌حمود عوسمان له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیدا له‌ سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك نووسیویه‌تی كه‌ رێككه‌وتنی 11ی ئازار 1970 ده‌ستكه‌وتێكی گرنگی شۆڕشی ئه‌یلول بوو كه‌ بۆ یەکەمجار حکومەتى بەغدا دانى نا بەمافى ئۆتۆنۆمى بۆ کوردستان و بە پێشمەرگە وەکو هێزێکى بەرگرى لە کوردستان له‌گه‌ل زۆر مافى سیاسى، ئیدارى، کەلتورى و کۆمەڵایەتى...هتد بۆ گەلەکەمان، ئەگەرچى جێبەجێ نەکرا بەڵام بوو بە دۆکۆمێنتێکى گرنگی ئەمینیتەوە لە میژوویى گەلەکەماندا.

هاوكات ئاماژه‌ی به‌ یادی رزگاركردنی شاری هه‌ولێر داوه‌ پاش رزگاركردنی سلێمانی له‌ 7ی ئازاری 1991 له‌ ده‌ست رژێمی دیكتاتۆری سه‌دام.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت"لەم رۆژە پیروزەدا پێویستە یەکێتى ریزەکانى گەلەکەمان بپارێزین و هەوڵبدەین هەڵوێستى یەکگرتوو هەبێت لەلایەن هێزە سیاسییەکانى کوردستانى و هەرچى زووترە حکومەتى بنکە فراوان پێکبهێنن و بەیەکەوە بەرنامەیەکى گونجاو دابڕێژن بۆ چۆنیەتى رەفتار لەگەل بەغداو دەوڵەتانى تر و بەرەنگاربونەوەى مەترسیسەکانى سەر گەلى کورد لەم قۆناغە هەستیارەدا".
Top