پێشینەی خانووبەرە گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه
خالید قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكی خانووبه‌ره‌ی سلێمانی رايگه‌یاند: ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی فه‌رمانبه‌رن و پێشینەی خانوبه‌ره‌یان وه‌رگرتووه، به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچهكهیانهوه تا وه‌رینه‌گرن پاره‌كه‌یان لێ وه‌رناگیرێت، به‌ڵام هه‌موو سه‌ری مانگێك چه‌كی مووچه‌كانیان دێته لای ئه‌وان و هه‌ر كات مووچه هات قه‌رزه‌كه‌یان لێوه‌رده‌گیرێت.
له باره‌ی هاوڵاتیانیشه‌وه كه پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دواكه‌وتنی هه‌ر رۆژێك بڕی پێنج هه‌زار دیناری خستبوه‌سه‌ر، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه وتی: "ئه‌و رێنماییه هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه، به‌و هۆیه‌وه له ئێستادا به‌پێی رێنمایی كۆن بۆ هه‌ر رۆژێك دواكه‌وتن بڕی 400 دینار ده‌خرێته سه‌ر مووچه‌كه".
له ساڵانی رابردوودا پێشینەی خانووبەرە ده‌درایه هاوڵاتیان كه بۆ شارنشین 20 ملیۆن دیناره‌و بۆ گوندنشینه‌كانیش 25 ملیۆن دیناره، به‌ڵام به‌هۆی كۆتایی هاتنی حساباتی ساڵی 2013 و ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، له ئێستادا پێدانی ئه‌و سلفهیهو سه‌رجه‌م سلفه‌و قه‌رزه‌كان راگیراون.
خه‌ندان
