له فرۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر مادده‌ى هۆشبه‌ردا ده‌گیرێت
له راگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوبه‌ریه‌تى ئاساشیى هه‌ولێر ئاشكراى كرد له رۆژى 8-3-2014 له فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر ده‌ستى به‌سه‌ر 7 كیلۆ و دووسه‌د گرام تلیاكدا گرتووه.
له‌و راگه‌ێنراوه‌دا هاتووه ’له رۆژى 8-3-2014دا له فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر 7 كیلۆ و دووسه‌د گرام تلیاك كه له ناو جانتاێكدا بووه’.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه تلیاكه‌كه له رێگه‌ى پۆسته‌و به‌شێوه‌ى تڕانزێته‌وه گه‌یشتوه‌ته هه‌ولێرو له هه‌ولێره‌وه‌ش وابڕیاربووه ڕه‌وانه‌ى (دووبه‌ى)بكرێت، به‌ڵام له رێگه ئامێرى پشكنینى تایبه‌ته‌وه مادده هۆشبه‌ره‌كه دۆزراوه‌ته‌وه.
باس‌نیوز
