چوارقوڕنە: كەسێك بە دوو پارچە ئاسەوارەوە دەستگیر کرا

چوارقوڕنە: كەسێك بە دوو پارچە ئاسەوارەوە دەستگیر کرا
بەڕێوەبەری ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند: لە شارەدێی چوارقورنە كەسێكیان بە دوو پارچە ئاسەوارەوە دەستگیركردوە.

بەڕێوەبەری ئاسایشی راپەڕین، حەیدەر سەعید، بە پەیامنێری راگەیاند: هێزەكانی ئاسایشی چوارقورنەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان لە ماڵێكی شارەدێی چوارقوڕنە دەستیان گرت بەسەر دوو پارچە ئاسەوارداو كەسێكیشیان بە تۆمەتی شارەدنەوەی ئەو ئاسەوارانە دەستگیركرد.
گوتی: هاووڵاتیەكە بە گوێرەی ماددەی 44 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیركراوە و دۆسیەی بۆ كراوەتەوە.
باسی لەوەشكرد، ئاسەوارەكان لە شێوەی كەلـلە سەری مرۆڤ دان و لێكۆڵۆلینەوەیان لەسەر دەكرێت كە بزانرێ‌ هی كام سەردەمی مێژون، هاوكات دوای بڕیاری دادوەر، بڕیاری ئەوە دەدرێت كە ئەو ئاسەوارانە بدرێنە شوێنەوار یان لە شوێنی تر بپارێزرێن.

Top