مالیكی به گوشاری واشنتۆن بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه گوتی: له چه‌ند رۆژی رابردوودا ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ به‌غدا باسی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه: ئیداره‌ی واشنتۆن داوای له به‌غدا كردووه كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له رێی وتووێژه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانیش تا ئێسته هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه نه‌كراوه و ته‌نیا نوسراوی فه‌رمی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران گه‌یشتووه.
له ئێسته‌دا موچه‌ی دوو وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی له‌گه‌ڵ خوێندنی باڵا دابه‌شكراوه به‌ڵام دیارنیه موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی تر كه‌ی دابه‌ش بكرێت.
باس‌نیوز
