لێدوانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر هاتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
له چه‌ند رۆژی رابردوودا وه‌زیری دارایی عیراق رایگه‌یاند كه فه‌رمانی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌رچووه بۆ ره‌وانه‌كردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه فه‌رمانه‌كه‌یان به‌ده‌ست گه‌یشتووه.
چێنه‌ر خه‌فاف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارگێڕی و دارایی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ باسنيوز وتی: "تاوه‌كو ئه‌مڕۆ 9ی ئازار، حكومه‌تی ناوه‌ندی هیچ بڕه پاره‌یه‌كی به ناوی مووچه‌ی مانگی شوبات ره‌وانه نه‌كردووه".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارگێڕی و دارایی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وتیشی: "نازانین حكومه‌تی عیراق كه‌ی مووچه‌كه ده‌نێرێت".
به‌رپرسه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌و موچه‌یه‌ی كه له ئێستادا دابه‌شی ده‌كه‌ین له سه‌ر بودجه‌ی زاتی هه‌رێمی كوردستانه و په‌یوه‌ندی به به‌غداوه نییه".
وتیشی: "ئێمه له حكومه‌ت له‌سه‌ر كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، وه‌ڵام و پێشنیازی خۆمان داوه‌ته به‌غدا و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، به‌غدا كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌ی به‌كاربردن و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بنێرێت، له‌و رووه‌ش هه‌ندێك لێدوانیان به‌و ئاراسته‌یه داوه، به‌ڵام ئێمه به فه‌رمی چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی حكومه‌ت ده‌كه‌ین".
خه‌فاف جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه وه‌كو حكومه‌ت ئاگایان له‌و رێككه‌وتنه نییه كه حسێن شه‌هرستانی باسی ده‌كات كه رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كراوه له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، وتیشی: "ئێمه چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی فه‌رمی حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كه‌ین له‌سه‌ر وه‌ڵام و پێشنیازه‌كانی ئێمه كه له‌سه‌ر نه‌وت و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان ره‌وانه‌مان كردووه".
