كورد چاوەڕێ دەكات پرۆژە یاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە ئاراستەی حكوومەتی هەرێم بكرێتەوە

كورد چاوەڕێ دەكات پرۆژە یاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە ئاراستەی حكوومەتی هەرێم بكرێتەوە
عارف تەیفوور جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: دوای یاساناسان گەیشتنە ئەو بڕوایەی كە پێویست ناكات بە پارێزگاكردنی شاری هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر بدرێ، ئێستا چاوەڕوانی ئەوەیان لە رێگەی نووسراوێكەوە پرۆژە یاساكە رەوانەی حكوومەتی عێراق بكرێتەوە.
ئەوەشی خستەروو، لە ئەگەر ناردنەوەی پرۆژەكە بۆ حكوومەتی عێراق، ئەوە كورد چاوەڕوان ئەوە دەكات حكوومەتی عێراقیش پرۆژەكە رەوانەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بكاتەوە بۆ ئەوەی ئەوانیش قۆناغەكانی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە جێبەجێ بكەن.
Top