زیاتر ل 170 هەزار كارتی دەنگدان لە هەولێر دابەش كراوە

زیاتر ل 170 هەزار كارتی دەنگدان لە هەولێر دابەش كراوە
هیندرێن محەمەد بەرپرسی ئۆفێسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند: تا ئێستا 176 هەزار كارتی دەنگدانی ئەلیكترۆنی بەسەر دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان دابەش كراوە.
راشیگەیاند: پرۆسەكە بە شێوەیەكی باش بەڕێوەدەچێ و ئاسەنكاریش كراوە بۆ دەنگدەران تا ئەگەر سەردانی بنكەیەكی كرد ناوی نەبوو، ئەوە ناوی ئەو بنكەیەی پێ دەگوترێ كە ناوی لێ هەیە.
وتیشی، لەسەرجەم هەرێمی كوردستانیش بە رێژەی لەسەرووی زیاتر لە 50% دەنگدەران كارتی دەنگدانی ئەلیكترۆنیان وەرگردۆتەوە.
Top