ئامێدی.. دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری بەسەر 100 منداڵی بێباوك و 300 خێزاندا دابەش دەكات
رۆژی 9/3/2014 لە درێژەی دابەشكردنی هاوكاری مانگانە بەسەر منداڵانی ئازیزی بێباوكدا، لەسنووری دەڤەری ئامێدی لە قۆناغی دووەمی ئیمارات دەستكرا دابەشكردنی مووچەی شەش مانگ بەسەر 100 منداڵی بێباوك. لەلایەكی دیكە و هەر هەمان رۆژ لە كامپی دۆمێز لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بەهاوكاری لەگەڵ مانگی سووری ئیماراتی، دەستكرا بەدابەشكردنی كەلوپەلی ناوماڵ بەسەر 300 خێزاندا، كە هەر خێزانێك ( 2 دۆشەك و 2 بالیف و 2 بەتانی و 2 تەباخی) پێدرا. جگە لە دابەشكردنی 100 لانك بەسەر منداڵانی تازە لەدایكبووی ئەو كەمپەدا.
هاوكات لە كامپی ئاكرێ لەرۆژی جیهانی ئافرەتاندا، چەندین كارو چالاكی جۆراوجۆر پێشكەشی پەناخوازان كرا، جگە لە ئاهەنگ و كۆڕ و شانۆ، هاوكات بیسكویت بەسەر قوتابیانی قوتابخانەی (كوردین)دا دابەشكرا كە بەهاوكاری لەگەڵ رێكخراوی خۆراكی جیهانی ئەنجام درابوو. لەكەمپی عەربەتیش ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەستا به دابەشكردنی جلوبەرگ و دیاری بەسەر منداڵانی كەمپەكەدا.
