خالید شوانی: مالیکی مافی ئه‌وه‌ی نییه، پێش په‌سه‌ندکردنی بودجه‌ی گشتیی وڵات، ده‌ستکاری بودجه بکات
سه‌رۆکی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، خالد شوانی، به ماڵپه‌ڕی (موسته‌قبه‌ل)ـی ڕاگه‌یاندووه، به‌پێی ده‌ستوور و یاسای وڵات، سه‌رۆکوه‌زیران، نووری مالیکی و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران مافی ئه‌وه‌یان نییه، پێش په‌سه‌ندکردنی بودجه‌ی گشتیی وڵات له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ده‌ستکاری بودجه بکه‌ن و پاره‌ی لێ خه‌رج بکه‌ن، چونکه ده‌سته‌ڵاتی خه‌رجکردنی بودجه دوای په‌سه‌ندکردنی دێت.
شوانی جه‌ختی کردووەته‌وه، مالیکی به خه‌رجکردنی بودجه پێش په‌سه‌ندکردنی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ده‌بێته که‌سێک که یاسای پێشێل کردووه، به‌و هه‌نگاوه‌یشی دووچاری لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکدا ده‌رباره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی مالیکی به تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی دژی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، شوانی گوتوویه‌تی: "مالیکی له هه‌ڕه‌شه‌که‌یدا پشتی به هیچ مادده‌یه‌کی ده‌ستووری یان بڕگه‌یه‌کی یاسایی نه‌به‌ستووه، هاوکات مالیکی وه‌ک سه‌رۆکوه‌زیران، ده‌ستوور ڕێی پێ نادات سکاڵا دژی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران تۆمار بکات
