لە8ی مارسدا كچێكی 6 ساڵان دەكوژرێت

 لە8ی مارسدا كچێكی 6 ساڵان دەكوژرێت
لەگوندی چاڵاوی نزیك زڕگوێزی پارێزگای سلێمانی، بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە، لەنێوان دوو خێزاندا دەبێتە شەڕەتەقە و پۆلیس دەڵێ "كچێكی تەمەن 6 ساڵان كوژراوە".

نەقیب سەركەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاند، "لەئەنجامی كێشەی كۆمەڵایەتی نێوان دوو خێزان لە گوندەكەدا، كەپەنایان بردووەتە بەر بەكارهێنانی چەك، منداڵێكی کچی تەمەن 6 ساڵان گیانی لەدەست دا".

گوتەبێژەكەی پۆلیس گوتیشی، "هێزەكانی پۆلیس گەیشتوونەتە گوندەكە و لەهەوڵدان بۆ ئاشكراكردنی ناسنامەی تەقەكەران، تاوەكو دواتر هەوڵی دەستگیركردنیان بدەن".











رووداو
Top