له‌ رۆژی جیهانی ژنان، ژنێك خۆی ده‌سووتێنێ

له‌ رۆژی جیهانی ژنان، ژنێك خۆی ده‌سووتێنێ
سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مرۆ 8-3 له‌ رۆژی جیهانی ژنان له‌ قه‌زای كه‌لار ژنێك خۆی ده‌سووتێنێ.
ئه‌و ژنه‌ نه‌وتی به‌خۆیدا كردووه‌ و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراوه‌.
ئه‌و ژنه‌ دانیشتووی گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی كه‌لاره‌ و بێوه‌ژنه‌.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و ژنه‌ سكاڵای له‌سه‌ر دوو ژنی نزیك خۆی تۆمار كردووه‌.
تا ئێسته‌ هۆكاری خۆسوتاندنه‌كه‌ نازانرێ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.
Top