لە كەلار كرێكارێك لە كاتی ئیشكردن كەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

لە كەلار كرێكارێك لە كاتی ئیشكردن كەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
پاش نیوەرۆی ئەمرۆ لە گەرەكێكی شاری كەلار، كرێكارێك لە كاتی ئیشكردن لە خانوویەكدا، كەوتە خوارەوە و پاش ئەوەی بە سەختی برینداربوو گیانی لە دەستدا.



سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی كەلار بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ كاتژمێر یەكی پاشنیوەرۆی ئەمرۆ هاووڵاتییەك بە برینداری گەیەنرایە نەخۆخشانەی فریاكەوتنی كەلار و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كرا، بەڵام لە رێگادا لە نزیك شارۆچكەی دەربەندیخان گیانی لە دەستدا.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەشیدا، ئەو هاووڵاتییە ناوی سەردار هیدایەت میرزایەو تەمەن 48 ساڵە وەستای لەبغە و خەڵكی كەلارە، پاش نیوەرۆی ئەمرۆ لە گەڕەكی بەردەسوری شاری كەلار لە كاتی ئیشكردن لە خانوویەكدا، كەوتبووە خوارەوە.

رونیشكردەوە، ناوبراو خاوەن ژن و منداڵە.
Top