بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی زانایانی ئایینی به‌ڵگه‌نامه‌ی شه‌رعی ده‌خه‌نه‌ڕوو
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه بۆ ژماره‌یه‌ك له زانایانی ئایینی ئیسلامی له‌شاری هه‌ولێر رێكخرابوو، گفتوگۆكرا له‌سه‌ر مافی چاره‌ی خۆنوسینی گه‌لی كورد و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت كوردی سه‌ربه‌خۆ به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه كرا.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه جه‌عفه‌ر گوانی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ڵگه‌نامه شه‌رعیه‌كانی زانایانی ئاینی سه‌باره‌ت راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی بۆ رۆژنامه‌نوسان خوێندنه‌وه.
جه‌عفه‌ر گوانی وتی: به‌پشتبه‌ستن به به‌ڵگه‌كانی فیقهی ئیسلامی، كورد مافی ته‌واوی هه‌یه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر مافی چاره‌ی خۆنووسین و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ به رێی ئاشتیانه، ئه‌وه ش مافێكه خوای گه‌وره به‌گه‌لانی به‌خشیوه و ناكرێ گه‌لی كورد لێی بێبه‌ش بكرێت.
جه‌عفه‌ر گوانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه، بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی پشتی موسڵمانان به هێز ده‌كات له‌ناوچه‌كه‌دا، وه‌ك چۆن له رابردوودا كورد ئیسلامی پاراستوه .
جه‌عفه‌ر گوانی داوای له‌لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد ئه‌و به‌ڵگه‌نامه شه‌رعیه جێبه‌جێ بكه‌ن و له‌داهاتودا كۆنفرانسی فراوانی بۆ ساز بكه‌ن.
خه‌ندان
