كورد بەشداری لە دانیشتنی سبەی پەرلەمانی عێراق ناكات

كورد بەشداری لە دانیشتنی سبەی پەرلەمانی عێراق ناكات
فاتیح داراغایی پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسۆنی كۆمەلی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند: بریار وایە سبەی پێنجشەممە پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنێكدا كە بە ناوی دانیشتنی نا ئاسایی بۆ تاوتوێ كردنی بارودۆخی ئەمنی پارێزگای ئەنبار بەڕێوەی دەبات، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای بوودجە بكرێ.
راشیگەیاند: كورد بەشداری لە دانیشتنەكە ناكات بۆ ئەوەی خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسا بكات.
وتیشی، بە هەموو هەوڵیش دژی ئەوە دەوەستینەوە كار بۆ ئەوە بكات خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای بوودجە بكات.
Top