12 ده‌روێشى كه‌سنه‌زانى له‌شاره‌بان ده‌كوژرێن
سه‌رچاوه‌یەك رایگه‌یاند ’پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، له‌ناوچه‌ى ئه‌بو سه‌یداى سنورى قه‌زاى شاره‌بان له‌پارێزگاى دیاله، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراوه‌وه پاسێكى نه‌فه‌ر هه‌ڵگر راگیراوه‌و ده‌ستڕێژى گولله‌یان پێداكردوه‌و 12 سه‌رنشینیان كوشتوه‌و هه‌ڵاتوون’.
گوتیشى ’كوژراوه‌كان ده‌روێشى ته‌ریقه‌تى كه‌سنه‌زانین و خه‌ڵكى وڵاتى هندستانن، به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌هه‌ولێره‌وه به‌ڕێكه‌وتون بۆ به‌غداد بڕۆن له‌سه‌ر رێگه‌یه‌كى سه‌ره‌كى توشی ئه‌و روداوه هاتوون’.
ته‌ریقه‌تى كه‌سنه‌زانى یه‌كێكه له ته‌ریقه‌ته ئایینیه‌كانى ئیسلام و ده‌روێشه‌كانى له زۆرێك له وڵاتانى جیهان بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و له هه‌رێمى كوردستانیش بوونیان هه‌یه‌و چه‌ندین ته‌كیه‌یان كردوه‌ته‌وه، بڕوادارانى ئه‌و ته‌ریقه‌ته پێیانوایه ناوى ته‌ریقه‌ته‌كه‌یان كه‌س نازانێت له چییه‌وه هاتووه، بۆیه كه‌سنه‌زانى ناونراوه.
باس‌نیوز
