پەیامی مەسرور بارزانی به‌بۆنه‌ی 23-همین ساڵڤه‌گه‌ڕی راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری كوردستان
ئه‌مڕۆ مەسرور بارزانی ئه‌م په‌یامه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردوه، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی 23-همین ساڵڤه‌گه‌ڕی راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری كوردستانه‌وه پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له سه‌رجه‌م خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی گه‌له‌كه‌مان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و جه‌ماوه‌ری كوردستان به گشتی و جه‌ماوه‌ری ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین( رانیه)ی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م.
وێڕای ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان به هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانی له ماوه‌ی 15 رۆژدا كوردستان له ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره داگیركاره‌كان رزگار بكات، كه له مێژووی خه‌باتی گه‌له‌كه‌ماندا وه‌رچه‌رخانێك بوو، هاوكات وانه‌یه‌كی پڕ له واتاش بوو، كه هه‌نگاوه‌كانمان به یه‌كڕیزی و متمانه به‌خۆكردن و خۆڕاگرییه‌وه تۆكمه‌تر و به‌رهه‌مدارتر ده‌بن. له‌كاتێكدا ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان له ئاستی ناوچه‌كه و جیهاندا خاوه‌ن پێگه و سه‌نگی خۆیه‌تی، ناوچه‌كه‌ش گۆڕانی به‌سه‌ردا دێـت. دوارۆژی ئه‌م خاك و گه‌له له پارت و هێزه سیاسیه‌كان و جه‌ماوه‌ر ده‌خوازێ به گیانی 23 ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ
هه‌موو هێز و تواناكان یه‌كبخه‌ن هه‌م بۆ تێپه‌ڕاندن و وه‌به‌رهێنانی قۆناغه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی، هه‌م بۆ پاڵپشتی كردن له‌و بۆچوونه‌ی، كه رێزگرتن له خوێنی شه‌هیدانی كوردستان و به‌دیهێنانی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش و سه‌رفرازی بۆ كوردستان كردۆته چه‌قی خه‌بات. دووباره پیرۆزه ساڵڤه‌گه‌ڕی راپه‌ڕین... به‌ره‌و ژیانێكی به‌روومه‌ت و سه‌قامگیر و خۆشگوزه‌ران بۆ كوردستان.
مه‌سرور بارزانی
4ی ئاداری2014
