ئەگەر هەرسێ رەهەندەكەی شەترەنجەكە بخوێنینەوە دەكرێت وەك مۆدیلی رۆژهەڵاتی ئەوروپا، كوردستانیش دەوڵەتێكی تازە بێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
هەروەها رۆسندرۆف گوتی: شتێكی زۆر باش دەبێت ئەگەر وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست- بە ڕاستی- ئەوە دووبارە بكەنەوە كە ئەو كاتە ئەوروپای ناوەڕاست و ڕۆژهەڵات كردیان. من ئەوە دەزانم كە ئێوە بۆچوون و تێڕوانینێكی تایبەتتان هەیە لە ناوچە كوردییەی خۆتان بەڕێوەی دەبەن، من بۆ ساتێكیش و لە هیچ كاتێكدا بانگەشەی ئەوە ناكەم شارەزایی عێراقم... -من ستراتیژیستێكی جیهانیم-ئەگەرچی هەمیشە هەوڵدەدەم بزانم ڕوقعەی شەترەنجە سێ ڕەهەندیەكە بە چ شێوەیەكە. بەڵام – بە دڵنیاییەوە- لە ڕوانگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، تا ئێستا هەرێمە كوردییەكەی عێراق كارو كردەوەگەلێكی زۆری ئەنجامداون كە ڕاست و دروستن. ئێوە باسی بیرۆكەی ئەوەتان كرد كە بەشێكی چارەسەرەكە بریتییە لە بەبەڵقانكردنی ناوچەكە لە ئەوروپای ڕۆژهەڵاتدا، كە من پێموایە ئێوە باسی ئەوروپای ناوەڕاست و ڕۆژهەڵات دەكەن، وەك جیابوونەوەی چیكۆسلۆفاكیا بۆ كۆماری چیك و سلۆفاكیا، یان لەبەریەكهەڵوەشانی یوگوسلافیا. كە ناكۆكی شەكەتی كردبوون و ئامادەی ئەوەبوون میانگیری قبوڵ بكەن و هێزی ئاشتیپارێز- كڵاوشینەكان-قبوڵ بكەن.
نێل رۆسندرۆف هەروەها باسی تیرۆریستانی كرد و گوتی: بەلای تیرۆریستانەوە، یان هەر ڕێكخراوێكی تاوانكاری گەورەوە، كە ناوچەیەكی ئارامیان هەبێت، ئیتر باسەكە باسی تیرۆریستان بێت، یان چەتەی دەریا بێت، ئێوە باستان لە ئەسیوبیا كرد، من باسی سۆماڵ دەكەم، یاخود باسی ماددەی هۆشبەر بكەیت، كە ناوچەیەكی ئارامیان هەبێت، بۆ نموونە لە بەشێكی گەورەی مەكسیكداو شوێنەكانی دیكە لە ئەمریكای لاتین، كە بە هەمان شێوە هەندێ شوێنی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش هەیە لەو ڕووەوە. هەروەها باشووری ئاسیا. كە هەر كاتێك وڵاتێكت هەبێت یان ناوچەیەكی بەرفراوانت هەبێت كە ناوچەیەكی ئارام بۆ ئەو جۆرە چالاكیانە دەستەبەر دەكات، ئەوا ئەمە مەترسیدارە، كەواتە ئەوە بەهایەكی زۆری هەیە كە هەوڵ بدەیت هەلومەرجێك بخوڵقێنیت كە دەوڵەتە نەتەوەییەكان یان هەرێمەكان بتوانن كۆمەڵگەی مەدەنی بپارێزن، یان بنیات بنێن، لەگەڵ بونیادی سیاسیدا كار بۆ بەهێزكردنیان بكەیت، نەك بە شێوەیەك كە ئەگەر ئەوەی هەبێت دووچاری گەندەڵی ببنەوە یان دووچاری هەڕەشە ببنەوە، یاخود پشێویەكی دروست بێت كە بوار بەم دیاردانە دەدات گەشە بكەن.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(967)دا
