وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا: پشتیوانیمان له شۆڕشی میسر كرد
له دیداری زانكۆی ئه‌مریكی له سلێمانی، ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به زمانی كوردی ده‌ستی به وتاره‌كه‌ی كرد و دواتر هیوای ته‌ندروستیه‌كی باشی بۆ مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق خواست.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند: "پشتیوانیمان له شۆڕی میسر كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی قۆناغی راگوزه‌ریی له‌مۆدێرنێته‌وه به‌ره‌و قۆناغی جیهانگه‌رایی له به‌رگێكی تردا سه‌ریهه‌ڵدا، هه‌روه‌ها وڵاتانی عه‌ره‌ب 20 ساڵ له‌ره‌وتی ریفۆرم دواكه‌وتن".
ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو راشیگه‌یاند: مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د سه‌رباری ئه‌و هه‌موو دڕنده‌یانه‌ی دژی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی به‌كاریهێنا پرسیار دروست ده‌كات.
وتیشی: "له‌گه‌ڵ د. به‌رهه‌م پێكه‌وه باسی سیاسه‌تێكی نوێ و پێكه‌وه‌ژیانی ئاسایش و ریفۆرممان كرد".
ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: "پێتان ده‌ڵێم كه‌س ناتوانێت داخوازیی نه‌وه‌ی نوێ رابگرێت، ئه‌گه‌ر بته‌وێت له‌گه‌ڵیان هه‌ڵبكه‌یت پێویسته لێیان تێ بگه‌یت".
وتیشی: "كچه‌كه‌م له‌گه‌ڵ گروپێك له‌سه‌نگافوره په‌یوه‌ندیی هه‌یه، ئێمه ناتوانین رێگریان لێ بكه‌ین ئێمه ده‌بێت قبوڵمان بێت".
خه‌ندان
