بەرهەم ساڵح: خۆزگە مام جەلال پێشوازیی لێبكردبان

 بەرهەم ساڵح: خۆزگە مام جەلال پێشوازیی لێبكردبان
بەرهەم ساڵح لەمیانی دەستپێكی كردنەوەی كۆڕبەندی زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی لە وتارێكدا كە پێشوازی لە میوانانی كۆڕبەندەكە كرد گوتی "خۆزگە مام جەلال لێرە لەنێومان بوایەو ئەو پێشوازی لە ئێوە بكردبایە".

بەرهەم ساڵح، دامەزرێنەری زانكۆی ئەمریكییە لە سلێمانی و خۆیشی سەرپەرشتی كۆڕبەندەكەی ئەمڕۆ دەكات.ئەم كۆڕبەندە دەبێتە نمایشێكی سیاسی و دیپلۆماسی بەرهەم ساڵح، كە لەم كاتەدا ناردنی پەیامێكە بۆ ركابەرەكانی، بەوەی كە ئەو دەتوانێ وڵاتانی دونیا و ركابەرانی جیهان لە سلێمانی كۆبكاتەوە و دەریدەخات كە گەمەكارێكی نێودەوڵەتییە.

بەرهەم ساڵح لە وتارەكەیدا سوپاسی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و هەموو ئەو لایەنانەی كرد كە هاوكاریی زانكۆكەیان كردووە تا بە ئەمڕۆ گەیشتووە.

بەرهەم ساڵح جگە لە خستنەڕووی ئامانجی كۆڕبەندەكە، لە وتارەكەیدا ئاماژەی بە كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردو سەبارەت بە هەرێمی كوردستان گوتی "كێشەمان زۆرن، بەڵام ئومێدمان بە چارەسەر زۆرە".










رووداو
Top