لە موسڵ هەڕەشە لە كارمەندانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەكرێ

لە موسڵ هەڕەشە لە كارمەندانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەكرێ
بە پێی زانیاریەكانی پۆلیسی پارێزگای موسڵ تا ئێستا بە سەدان لە كارمەندانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە لایەن گرووپە تیرۆریستیەكانەوە هەڕەشەیان لێكراوە.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی پارێزگای موسڵ رایگەیاند: لە ماوەی دوو هەفتەدا زیاتر لە 200 لە كارمەندانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان هێزەكانی پۆلیس و سەرۆكی ئۆفێسی پارێزگای موسڵی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە بوونی هەڕەشكردن لێیان لە لایەن گرووپە تیرۆریستەكانەوە ئاگادار كردۆتەوە.
وەك سەرچاوەكەی پۆلیس ئاشكرای كردووە، ماوەی هەفتەیەك بە ژمارەیەك لەو كارمەندانی كۆمسیۆن دیاریكراوە تا واز لە كارەكانیان بهێنن، ئەگەر نا دەیانكوژن، بۆیە بەشێك لەو كارمەندانە وازیان لە كارەكانیان هێناوە.
هەروەها هاتووە: كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان داوای لە دەزگاكانی ئەمنی كردووە هەوڵ بۆ پاراستنی ئەمنیەتی كارمەندانی كۆمسیۆن بكەن، بەڵام تا ئێستا هیچ كەس و ئەندامێكی ئەو گرووپە تیرۆریستەكانەوە دەستگیر نەكراون.
Top