دەیڤید رۆمانۆ:گەمە ترسناكەكەی مالیكی كورد ناچار دەكات بیر لە بژاردەی دیكە بكاتەوە

دەیڤید رۆمانۆ:گەمە ترسناكەكەی مالیكی كورد ناچار دەكات بیر لە بژاردەی دیكە بكاتەوە
دەیڤید رۆمانۆ ئوستادی سیاسەتەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانكۆ میزووری لە بارەی ناكۆكییەكانی نێوان بەغدا و هەرێم لە بابەتێكی تایبەتدا بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ناكۆكیی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت و غاز هەر بەردەوامە. وا بۆ زیاتر لە مانگێك دەچێت كە هەرێمی كوردستان KRG بەشی خۆی لە بودجەی نیشتمانی پێنەگەیشتووە. مالیكی سەرۆك وەزیران و شەهرستانی وەزیری وزە، دەیانەوێت كورد ڕازی بێت تا بەغدا كۆنتڕۆڵی هەموو پرۆسەكانی هەناردەكردنی نەوت و بە بازاڕكردن و داهاتە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بكات، بەرلەوەی ئەو پارەیە بگەڕێننەوە كە قەرزاری هەرێمی كوردستانن.
بە پێچەوانەی بانگەشەی هەندێ چاودێرەوە كە زانیاری هەڵەیان پێدراوە، ئەم داواكارییەی حكومەتەكەی مالیكی هیچ بناغەیەكی دەستووری نییە. لە ماددەی 111ی دەستووردا هاتووە كە نەوت و غازی عێراق موڵكی سەرجەم عێراقیەكانە. بە دڵنیاییەوە، ئەمە بە مانای ئەوە نایەت كە پێویستە، دەسەڵاتەكانی حكومەتی مەركەزی كۆنتڕۆڵی سەرجەم لایەنەكانی پیشەسازیی نەوت و غاز بكەن، تەنانەت ئەگەر بەڕێز مالیكی و بەڕێز شەهرستانیش پێیان خۆش بێت بەم شێوەیە بیربكەنەوە.

رۆمانۆ لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێ : مالیكی سەرۆك وەزیران حەزدەكات مەسەلەكە بەو شێوەیە بخاتەڕوو كە كۆنتڕۆڵكردنی نەوتی عێراق تا ڕاددەی قۆرخكاری لەلایەن حكومەتی مەركەزییەوە لە بەرژەوەندیی وڵاتەكەدایەو ئەم كارە بۆ بەرژەوەندیەكانی خۆی و كەسانی دەروبەری ناكات. ئەوان بانگەشەی ئەوە دەكەن كە دەرفەتدان بە كورد بۆ فرۆشتنی نەوتی هەناردەكراوی خۆیان و وەرگرتنەوەی داهاتەكەی، زەمینەسازییە بۆ جیابوونەوەی كوردستان لە عیراق، تەنانەت ئەگەر كوردیش ڕازی بن بەوەی تەنیا لە 17%ی پشكی خۆیان پێبدرێت لە داهاتی نەوتەكەو باقیەكەشی بۆ بەغدا بگەڕێننەوە.

درێژەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(967) بخوێنەوە
Top