وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رۆژی پۆشینی جلی نه‌ته‌وه‌یی گۆڕی-نوێكراوه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ هاجه‌ر داود به‌ڕێوه‌به‌ڕی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند: دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیری په‌روه‌رده ڕۆژی دووشه‌ممه 2014/3/10 دیاریكراوه بۆ ڕۆژی پۆشینی جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی بۆ هه‌موو فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران.
به‌ڕێوه‌به‌ڕی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وتی: "له‌م ڕۆژه‌دا ده‌وام ئاساییه و پۆشینی جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه و دوای ئه‌م ڕۆژه پشووی به‌هاره‌ی ساڵی خوێندنی 2013 -2014 ده‌ستپێده‌كات".
سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 8ی ئازار كه هاوكات رۆژی جیهانی ژنانه، دیاریكرد بۆ پۆشینی جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی.
خه‌ندان
