خه‌رجى هه‌ر رۆژێكى شه‌ڕى داعش له‌ عێراق 7 ملیۆن دۆلاره‌

خه‌رجى هه‌ر رۆژێكى شه‌ڕى داعش له‌ عێراق 7 ملیۆن دۆلاره‌
خه‌رجى هه‌ر رۆژێكى شه‌ڕى سوپاى عێراق له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى عێراق و شام ناسراو به‌ (داعش) بڕى 7 ملیۆن دۆلاره‌.
ئوسامه‌ جه‌میل په‌رله‌مانتارى كورد له‌ به‌غدا، له‌ فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى كوردستانى (یه‌كگرتوو) بۆ (باسنیوز) ئاشكراى كرد به‌پێى لێكدانه‌وه‌ى پسپۆرێكى ئه‌منى خه‌رجى هه‌ر رۆژێكى شه‌ڕى عێراق له‌ فه‌لوجه‌و رومادى بڕى 7 ملیۆن دۆلارى تێده‌چێت، گوتیشى ’لێكدانه‌وه‌یه‌كى زۆر لۆژیكیانه‌یه‌ ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ى عێراق به‌و هه‌موو چه‌ك و سه‌ربازه‌وه‌ رۆژانه‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه‌ چه‌كدارانه‌ ده‌كات، به‌بڕواى من ئه‌و بڕه‌ كه‌مه‌و زیاتریش له‌وه‌یه‌’.
ئوسامه‌ جه‌میل ئاشكراشى كرد ئێستا عێراق چه‌ك له‌ ئه‌مریكاو روسیاش ده‌كڕێت و خه‌رجییه‌كانى شه‌ر یه‌كجار زۆر زیادى كردووه‌.
Top