کەرکووک؛ لە ئەنجامی تەقینەوەی بومبێک شەش کەس کوژران و بریندار بوون

کەرکووک؛ لە ئەنجامی تەقینەوەی بومبێک شەش کەس کوژران و بریندار بوون
دوای ئەوەی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ئەفسەریکی ھێزەکانی رابوون تیرۆرکرا، لەکاتی ناشتنی تەرمەکەی بۆمبێکی چێندراو تەقیەوە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند: "دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ تیرۆریستان ئەفسەرێک بە پلەی رائید لە ھێزەکانی رابوون بەناوی "حاتەم عەبد جاسم"یان تیرۆرکرد لە گوندی "لەزاگە"ی سەر بە شارۆچکەی حەویجە لە کاتی ناشتنی تەرمی ناوبراو لە گوندی لەزاگە بۆمبێکی چێندراو تەقییەوە و لە ئەنجامی ئەو تەقیینەوەیە دوو کەس کوژران و چوار کەسی دیکە برینداربوون.
Top