كەشناسی سلێمانی: چەند شەپۆلێكی باران بارین بەڕێوەیە
بەرێوەبەری فەرمانگەی كەشناس و بومەلەرزەی سلێمانی، دارا حەسەن رایگەیاند : لە بەیانییەوە (3ی ئازاری 2014) شەپۆلێكی پاڵەپەستۆی نزم لە دەریای ناوەراستەوە روو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و بەم هۆیەشەوە رۆژانی 4-5 ی ئازار، لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ئەگەری بارانبارین هەیە.
دارا حەسەن گوتی: جگە لەو شەپۆلە، پێشبینی دەكرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكیدیکەی باران بارین روو لە هەرێم بكات.
بەرێوەبەری كەشناسی بومەلەرزەی سلێمانی، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە چەند رۆژی رابردوودا بڕی 3 ملم باران لە سلێمانی باریوە و بەمەش كۆی گشتی باران بارینی ئەمساڵی سلێمانی گەیشتووەتە 462,5 ملم.
