ئەمڕۆ هەڵەبجەییەكان خۆپێشاندان دەكەن
هەڵەبجەییەكان دەڵێن ئەوە یەكەم هەنگاوی كاری مەدەنیانەیان دەبێت و فشارەكانیان بۆ ئەو مەبەستە چڕدەكەنەوە.
خۆپێشاندانەكە مۆڵەتی فەرمی بۆ وەرگیراوە و بڕیارە كاژێر 4ی پاشنیوەڕۆ لەبەردەم پەیكەری عومەری خاوەر لە سەنتەری شارەكە ئەنجامبدرێت.
رێكخەرانی خۆپێشاندانەكە ئاماژە بەوەدەكەن كە بۆ بە جەماوەریكردنی ئەم خۆپێشاندانە پێشتر لەگەڵ سەرجەم هێزو لایەنە كوردستانییەكان و رێكخراو و پیاوانی ئایینی كۆبوونەتەوە.
لە خۆپێشاندانەكەی ئەمڕۆیاندا هەڵەبجەییەكان داوادەكەن پێش 16-3، كە رۆژی یادكردنەوەی كیمیابارانكردنی شارەكەیە بڕیاری بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە جێبەجێ بكرێ، بۆ ئەو مەبەستەش داوایەك ئاراستەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەكەن، كە بەپێی ئەو دەسەڵاتەی دەستوور پێیداون ئەوان ئەو بڕیارە بدەن.
رووداو
