كەركووك ... زیادبوونی بوونی تەقینەوەكان
پۆلیسی كەركووك بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: " لە كاتژمێر 11,5 خولەك بۆمبێكی چێنراو تەقییەوە لە گەڕەكی عەسكەری شارەكە لە نزیك پردی لەیلان لە ئەنجامی ئەو كردەوە تیرۆریستییە 3 هاووڵاتی برینداربوون و پاش گەیشتنی تیمەكانی فریاگوزاری بریندارەكانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەی كەركووك بۆ ئەوەی برینەكانیان چارەسەر بكرێن.
گوتی: " لە ئێستادا تیرۆریستان ئامانجیان زۆرترین كردەوەی تیرۆریستییە بۆ ئەوەی بشێوی دروست بكەن لە نێو گەڕەكەكانی شارەكە.
