یادى 35 ساڵه‌ى كۆچى دوایى بارزانى نه‌مر له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم كرایه‌وه
هاوكات به‌رپرسى لق ته‌ئكیدى كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ پێگه‌ى پارتى و پێگه‌ى گه‌لى كورد له هه‌موو كاتێك زیاتر چۆته پێشه‌وه و داواشى له ئاماده‌بووان كرد كه له به‌رانبه‌ر ئه‌م به‌رپرسیاره‌تیه دابن كه ئه‌مڕۆ سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى به هه‌مان به‌رنامه‌ى بارزانى هه‌نگاو ده‌نێت.
له لایه‌كى دیكه‌وه له شارى دهۆك له یادى كۆچى دوایى باوكى رۆحى نه‌ته‌وه‌یى كورد به به‌شدارى 100 گه‌نجى شارى دهۆك له‌گه‌ڵ فه‌رهاد ئه‌تروشى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و دكتۆر نزار عیسمه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى دهۆك، هه‌ڵمه‌تێكى خوێن به‌خشین به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا سه‌د بوتڵ خوێن پێشكه‌ش بانكى خوێن كرا، بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سانى تووشبوو به تالاسیما سوودى لێوه‌رگرن، ئه‌مه‌ش وه‌ك كار و ئه‌ركێكى مرۆڤایه‌تى.
له شه‌نگالیش یادى 35 ساڵه‌ى كۆچیى دوایى باوكى رۆحى نه‌ته‌وه‌یى كورد كرایه‌وه و له‌م روه‌شه‌وه به به‌شدارى به‌رپرسانى سیاسى و ئیدارى و ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى هاووڵاتیان لقى 17ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سیمینارێكى بۆ سه‌ربه‌ست بابیرى به‌رپرسى لق سازكرد، تێدا به‌رپرسى لق به تێر و ته‌سه‌لى باسى له قۆناغه‌كانى خه‌باتى باوكى رۆحى نه‌ته‌وه‌یى كورد كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه ره‌واكانى گه‌لى كورد و گه‌یشتن به یه‌كه به یه‌كه‌ى ئه‌و مافانه‌ى كه‌وا كورد خه‌باتى بۆ كردووه.
له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه نوسینگه‌ى لقى 18ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سیمینارێكى بۆ فه‌ریق فاروق به‌رپرسى لق كرد، له‌و سیمیناره‌دا به‌رپرسى لق قۆناغه جیاوازه‌كانى خه‌باتى بارزانى نه‌مرى له پێناو گه‌یشتنى كورد به مافه‌كانى بۆ ئاماده‌بووان شیكرده‌وه و رایگه‌یاند كه بارزانى رێبه‌رایه‌تى گه‌وره‌ترین شۆڕشى نه‌ته‌وه‌یى كوردى كردووه كه شۆڕشى ئه‌یلوله و هه‌روه‌ك گووتیشى كه بارزانى خاوه‌ن ئیڕاده‌یه‌كى مه‌زن بوو بۆ گه‌لى كورد و هاوكات كۆچكردنیشى خه‌مێكى قووڵ بوو بۆ گه‌لى كورد وه‌ك نه‌ته‌وه.
له لایه‌كى تریشه‌وه لیژنه‌ى ناوچه‌ى به‌رتلله‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سیمینارێكى بۆ سه‌عید مه‌موزینى كارگێرى لقى 14ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سازكرا، له‌و سیمیناره‌دا مه‌موزینى رۆشنایى خسته سه‌ر قۆناغه‌كانى خه‌بات و به‌رخودانى باوكى رۆحى نه‌ته‌وه‌یى كورد له پێناو به ده‌ستخستنى مافه‌كانى گه‌لى كورد له ژماره‌یه‌ك قۆناغى مێژوویى جیا جیادا.
