"چاوه‌ڕوانی به‌غدا ناكه‌ین" وه‌زاره‌تی دارایی، مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته دابه‌ش ده‌كات
دلێر تاریق، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: سبه‌ینێ ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌س له وه‌زاره‌تی پلاندانانه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن.
وتیشی: "سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی دارایی دواین شوێن ده‌بن كه مووچه وه‌رگرن".
راشیگه‌یاند: مووچه‌ی فهرمانبەرانی هه‌رێم به‌شێكی قهرزهو به‌شێكی له داهاتی ناوخۆ دابین كراوه، بۆیه چاوه‌ڕوانی به‌غدا ناكه‌ن مووچه بنێرێت، چونكه پێشتر ئاماده‌كاری بۆ دابینكردنی مووچه‌كه كراوه.
دوێنێ نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڕیاریدا مووچه‌ی مانگی شوبات و ئازار بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، به‌و هیوایه‌ی ببێته هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌كردنی كیشه‌كان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی به دوادابێت.
خه‌ندان
