لە دیالە سێ تیرۆریست دەستگیر كران
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی دیالە بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: ئەمرۆ لە هەڵمەتێكی هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتنی دیالە لە شاری باقوبەی ناوەندی پارێزگای دیالە، سێ تیرۆریست دەستگیر كران.
ئەوسەرچاوەیە ئاماژەشیدا، ئەو تیرۆریستانە بەهۆی تێوەگلانیان لە كردەی تیرۆریستی هاوكاری كردنی گروپە چەكدارەكان بە پێی ماددەی چواری تیرۆر لە لایەن دادگای دیالەوە داواكراوبوون.
رونیشیكردەوە، دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانە بە پێی زانیاری هەواڵگری ورد و دروست بووە لە سەر شوێن و جموجۆڵیان لە ناوچەكەدا.
