هاوپەیمانی كوردستانی پشتیوانی لە بانگێشتكردنی مالیكی بۆ پەرلەمان دەكات

هاوپەیمانی كوردستانی پشتیوانی لە بانگێشتكردنی مالیكی بۆ پەرلەمان دەكات
دوای ئەوەی چەند كوتلەیەكی پەرلەمانی عێراق داوایان لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق بانگێشتی دانیشتنی رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بكات، كوردیش پشتیوانی ئەو داواكارییانەیە.
موحسین سەعدون جێگری سەرۆكی فراكسۆنی هاوپەیمانی كوردستانی رایگەیاند: كۆی كوتلە كوردستانییەكانی پەرلەمانی عێراق پشتیوانی داواكاری فراكسۆنی موتەحیدون و چەند سەرۆك فراكسۆنێكی دیكە دەكەن بەوەی مالیكی بانگێشتی دانیشتنی ئاسایی رۆژی پێنجشەممەی داهاتودا دەكات.
راشیگەیاند: هۆكاری سەرەكی ئەو داواكارییەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە مالیكی لە ئیدارەكردنی وڵات لە بواری سیاسیی و ئەمنی و ئابووری شكستی هێناوە، سەرباری ئەوەش بە ئاشكرا پێشڵی دەستوور و یاسا دەكات، بەرچاوترینیان بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە.
Top