هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی كارتی دەنگدانی ئەلیكترۆنی تایبەت بە هێزەكانی ناوخۆ دەست پێ دەكات

هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی كارتی دەنگدانی ئەلیكترۆنی تایبەت بە هێزەكانی ناوخۆ دەست پێ دەكات
هیندرێن محەمەد بەرپرسی ئۆفێسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند: لە ئێستەدا سەرجەم ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆن بۆ دەست پێكردنی پرۆسەی دابەشكردنی كارتە ئەلیكترۆنیەكانی تایبەت بە هێزەكانی ناوخۆ بۆ رۆژی دەنگدانی تایبەت تەواو بووە.
راشیگەیاند: بڕیار وایە رۆژی شەممەی داهاتوو لە هەرێمی كوردستان دەست بە دابەش كردنی كارتەكان بكرێ كە جیاوازی لەگەڵ كارتی دەنگدەران بۆ رۆژی دەنگدانی گشتی هەیە.
وتیشی، پرۆسەكە چەند رۆژێك دەخایەنێ و زیاتر لە 300 كارتی دەنگدانی ئەلیكترۆنی دێتە دابەش كردن؟.
Top