له هه‌ولێر باوكێك كچه‌كه‌ی خۆی له خه‌ودا ده‌كوژێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له رووداوه‌كه به(باس‌نیوز)ی راگه‌یاند به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27/2/2014 له گه‌ڕه‌كی كارێزان كه به(باداوه)ش ناسراوه، باوكێك كچه‌كه‌ی خۆی كوشتووه.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی ئه‌و كچ و باوكه پێشتر كێشه‌یان له نێواندا هه‌بووه و كچه‌كه‌ش سكاڵای له‌سه‌ر باوكی له پۆلیس تۆمار كردبوو، بۆیه باوكی ماوه‌یه‌ك ده‌ستگیر كرابوو، پاشان ئه‌و رووداوه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تاوانه‌كه له كاتی خه‌وتندا بووه و برایه‌كی كچه‌كه ئه‌وه‌ی دووپات كردۆته‌وه كه باوكی خوشكه‌كه‌ی كوشتووه.
گوتیشی پۆلیس ده‌ستبه‌جێ هاتنه شوێنی رووداوه‌كه و تۆمه‌تباره‌كه‌یان ده‌ستگیر كردووه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه.
باس‌نیوز
