ئەشواق جاف: ناكرێت حكومەتی فیدڕاڵ فشار بەموچەی فەرمانبەران بكاتە سەر هەرێم

ئەشواق جاف: ناكرێت حكومەتی فیدڕاڵ فشار بەموچەی فەرمانبەران بكاتە سەر هەرێم
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كوتلە كوردستانیەكان پێ ی وایە كە پێویستە مەرجەعیەتی ئاینیەكانی عێراق بەشدار بن لە چارەسەر كردنی كێشەی نێوان بەغدا و هەرێم و بڕینی موچەی فەرمانبەران.



ئەشواق جاف ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی كوتلە كوردستانیەكان لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە كرد.

لە هەموو ڕوێكەوە هەر لەڕووی ئاینی و دەستوری و یاسایی ناكرێت حكومەتی ناوەند موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ببڕێت یاخود ڕەوانەی نەكات بۆ سەرف كردنی و ناكرێت وەكو فشارێك بەكار بهێنن بۆ ئەوەی هەرێم لەسەر چەند داوایەك ڕازی ببێت كە لە بەرژەوەندی هەرێم نیە.



گوتیشی: داوا لەسەرجەم مەرجەعیەتی ئاینەكانی عێراق دەكەم كە پاڵپشتی هەرێم ببن و داوا بكەن كە موچەی فەرمانبەران بدەن چونكە مەرجەعیەتی ئاینیەكان بەبەردەوام كاریان كردووە بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتیان و ناكرێت موچەی هیچ كەسێك نەدرێت چونكە بەهەزارەها هەژار و كەم دەرامەت لە سەری دەژین و كێشەیەكی گەورە لە ئابوری هەردوو لا دەدات .
Top