هه‌ردوو به‌رێوبه‌ری به‌نداوی دوكان‌و ده‌ربه‌ندیخان له‌سه‌ر بڕینی ئاو له‌به‌غدا رونكردنه‌وه ده‌ده‌ن
ئه‌م كاردانه‌وانه له‌لایه‌ن ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌وه وه‌كو فشاری حكومه‌تی هه‌ردوو لا لهقهڵمدرا له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی له‌نێوانیاندا هه‌یه له‌سه‌ر ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت و بودجه.
له‌ئێستا وێرای ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی وه‌ستاندنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه و رونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها كاری چه‌ند كۆمپانیایه‌كی گواستنه‌وه وه‌ستاوه. هاوكاتیش ئه‌و هه‌واڵه‌ش ره‌تده‌كرێته‌وه كه گوایه هه‌رێم ئاوی له‌به‌غدا بڕیوه.
ره‌حمان خانی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان، رایگه‌یاند :" به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاوی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان، نه‌ئێستا و نه له رۆژانی رابردو و نه له ساڵانی پێشتریش، به‌ته‌واوه‌تی نه‌گیراوه‌ته‌وه". ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه له رووی یاسایی و مرۆییه‌وه، ناكرێت ئاوی به‌نداو به‌ته‌واوه‌تی بگریرێتهوه.
وتیشی :"هه‌ندێك جار بۆ خه‌زنكردنی ئاو، به‌ردانه‌وه‌ی ئاوه‌كه كه‌م ده‌كرێته‌وه، وه‌ك له ئێستادا هه‌یه و ئه‌ویش وهرزیگلدانهوهی ئاوه و به‌پێی رێنمایی و یاسا ده‌كرێت، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گرتنه‌وه‌ی ئاو به‌ته‌واوه‌تی بڕیاری له‌باره‌وه نه‌دراوه و پێشتریش نه‌بووه".
هاوكات، ئه‌ندازیار حهمهتاهیرجهلال، به‌ڕێوه‌به‌ری بهنداویدۆكان، له‌باره‌ی ده‌نگۆی گرتنه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوه‌كه به خه‌ندان_ی راگه‌یاند :"نه‌ك هه‌ر نه‌گیراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو ئێمه له‌م ماوه‌یه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داوامان لێكراوه به‌ردانه‌وه‌ی ئاوه‌كه زیاتر كراوه". ته‌ئكیدیشكرده‌وه،كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم بڕیارێكی نامرۆییانه‌ی له‌و شێوه‌یه ده‌رناكات، وتیشی :" ئه‌وه‌ی له راگه‌یاندنه‌كاندا هه‌یه بۆ ئاژاوه دروستكردنه".
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری، ته‌ئكیدیشكرده‌وه، كه له ساڵی 1991ه‌وه بڕیاری له‌و شێوه‌یه ده‌رنه‌كراوه، وتیشی :"ئه‌گه‌ر بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه‌ش ده‌ربكرێت، ئه‌وا به بڕیارێكی سیاسی ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئهوهشداههر ده‌بێت ئه‌وه‌نده به‌ر بدرێته‌وه بۆ ئاوی خواردنه‌وه به‌ش بكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه هه‌ندێكجار له‌و ساڵانهیداكه هه‌رێمی كوردستان تووشی وشكه‌ساڵی هاتووه، به‌ردانه‌وه‌ی ئاوكهمكراوهتهوه، به‌ڵام به‌یه‌كجاری نه‌گیراوه‌ته‌وه. له چه‌ند رۆژی رابردوودا‌و وای دروستبوونی كێشه لهنێوانحكومهتی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵ، له‌به‌رامبه‌ر نه‌ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم و مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌ران، ده‌نگی
خه‌ندان
