ژماره‌یه‌ك گه‌شتی ئاسمانیی نێوان هه‌ولێر و ئه‌وروپا راگیراون
له‌مباره‌یه‌وه ته‌لار فایه‌ق به‌رێوه‌به‌ری فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به كوردستان تیڤی راگه‌یاند كه شه‌وی شه‌ممه حكوومه‌تی به‌غدا رێگه‌ی له هێلی ئاسمانیی جێرمانیا و هۆرمۆز كه له هه‌ولێره‌وه بۆ وڵاتانی سوید و ئه‌ڵمانیا ده‌ڕۆن گرتووه و تا ئێستاش ئه‌و هێله له نێوان هه‌ولێر و ئه‌و وڵاتانه راگیراوه.
