كەركووك ... هاووڵاتیان داوای نەوتی شارەكەیان دەكەن
كاوێز مەلا پەروێز ڕێكخەری خۆپیشاندنەكەی كەركووك بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند ئەو خۆپیشاندانەمان ئەنجام داوە بۆ ئەوەی نەوتی كەركووك بۆ خەڵكی كوردستان بەكار بهێنرێت چونكە لە سەردەمی بەعسدا سەدامیش دژ بە نەتەوەی كورد بەكاری دەهێنا و لە ئێستادا مالكی لە دژی كورد بەكاری دەهێنێت و داوا دەكەین نەوتەكەی ڕا بگیرێت بۆ بەغدا و دەبێت ئەو نەوتە بۆ خۆش گوزەرانی كوردستان بەكار بێت.
گووتی " دروشمی خۆپیشاندنەكەیشمان بە ڕاگرتنی نەوتی كەركووك شكۆی دكتاتۆریەتی بەغدا دەشكێنین.
