سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌مى داعش و به‌رپرسی ههواڵگرییهكهى له حه‌مرین ده‌كوژرێن
فه‌رهاد ڕه‌فعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى نه‌هێشتنى تاوانه‌كان له خانه‌قین راگه‌یاند 'له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانى سوپاى عێراقه‌وه، له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌مى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له عێراق و شام (داعش) له سنورى حه‌وزى حه‌مرین و به‌رپرسی هه‌واڵگرییه‌كه‌ی و سێ چه‌كدارى دیكه‌ى سه‌ر به‌و رێكخراوه كوژراون كه چه‌كداره‌كان خه‌ڵكى ئه‌فغانستانن'.
هه‌روه‌ها گوتى 'سه‌ركرده كوژراوه‌كه ناوى مه‌حمود ته‌له‌ب جه‌زایه و له ساڵى 2004ه‌وه به‌تۆمه‌تى تیرۆر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه داواكراوه و ده‌ستى له كوشتنى نزیكه‌ى 500 هاووڵاتیدا هه‌یه و یه‌كێكه له سه‌ركرده ترسناكه‌كانى رێكخراوه‌كه له عێراق'.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا 'پاش كوشتن‌یان چه‌كداره‌كان به‌ستراون به‌ستونى كاره‌باوه له‌ناو شاره‌دێى سه‌عدیه‌دا'.
باس‌نیوز
