له ئامه‌د یادی كۆچی دوایی باوكی رۆحی كورد (مه‌لا مسته‌فا بارزانی) ده‌كرێـته‌وه
له‌باره‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه له‌سه‌ر شاشه‌كانی رێكلامی ناو شاری دیاربه‌كر تابلۆی بارزانی نه‌مر دانراون و به كوردی له سه‌ریان نووسراوه بانگھێشت بۆ یادكردنه‌وه‌ی نه‌مر مه‌لا مسته‌فا بارزانی.
ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی كه‌سایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رۆشنبیران و سیاسه‌توانانی توركیا به‌شداری له‌م یادكردنهوهیهدا ده‌كه‌ن. سه‌رۆكی پلاتفۆرمی دیموكراتی كورد سه‌رتاچ بوجاك گوتی: به بۆنه‌ی 35همین ساڵوه‌گه‌ری كۆچی دوایی مه‌لا مسته‌فا بارزانی به‌رنامه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ین كه به‌م شێوه به‌رهه‌می پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ر و دیموكراتیبوونی توركیایه.
بوجاك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا تا ئێستا یادكردنه‌وه‌كه به شێوه‌یه‌كی وا ئاشكرا ئه‌نجام نه‌دراوه و گوتی: مه‌لا مسته‌فا بارزانی جێیه‌كی تایبه‌تی له دڵی كوردانی توركیادا هه‌یه.
بۆچوونی سیاسیی مه‌لا مسته‌فا بارزانی هه‌ر چۆن بووبێ، له‌لایه‌ن هه‌موو كورده‌وه وه‌كو سه‌رۆكێكی نه‌ته‌وه‌یی قبوڵ ده‌كرێ.
