ئاسایش: هیچ تەقینەوەیەك لە هەولێر رووینەداوە

 ئاسایش: هیچ تەقینەوەیەك لە هەولێر رووینەداوە
تەلەڤزیۆنێك لە بینای گۆڤاری ململانێ دەتەقێتەوە و بەڕێوەبەری ئەو گۆڤارەش گومان دەكات بۆمبی تێدا بووبێت، بەڵام ئاسایشی هەولێر دوای پشكنین ئەوە رەتدەكاتەوە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە بینای گۆڤاری ململانێ لە شاری هەولێر، تەلەڤزیۆنێك تەقییەوە و بەڕێوەبەری ئەو گۆڤارەش بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "گومان دەكەین تەقینەوەی ئەو تەلەفزیۆنە بە هۆی بۆمبێك بێت كە لەناو تەلەڤزیۆنەكەدا بووبێت، لەبەر ئەوەی ئەوكاتەی تەلەڤزیۆنەكە تەقییەوە، كارەبا نەبوو تاوەكو گومان لە شۆرتی كارەبا بكەین".

تاریق نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر، لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، رەتیكردەوە هیچ بۆمبێك تەقیبێتەوە‌و هەموو ئەو گومانانەشی رەتكردەوە.

تاریق نووری گوتی:"دوای پشكنینی تیمەكانی ئێمە بۆمان دەركەوتووە كە تەقینەوەی ئەو تەلەڤزیۆنە هیچ پەیوەندییەكی بە بۆمبەوە نەبووە، چونكە هیچ زیانێكی نەبووە، بۆیە پێدەچێت بە هۆی شۆرتی كارەباوە گڕی گرتبێت".

بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیانیش كە هێزەكانیانم چاوكراوەن‌و گوتی "هیچ شتێكی لەو شێوەیە لە ئارادا نییەو رووینەداوە"









رووداو
Top