دەزگای خێرخوازیی بارزانی كۆمەك و هاوكاری بەسەر ئاوارەكانی سەعیدیە و ئاكرێ دا دابەشكرد

دەزگای خێرخوازیی بارزانی كۆمەك و هاوكاری بەسەر ئاوارەكانی سەعیدیە و ئاكرێ دا دابەشكرد
بەهۆی خراپبوونی بارودۆخی ئەمنی شارەكانیان و بەردەوامی شەڕی نێوان سوپای عێراق و چەكدارە تیرۆریستییەكان, ژمارەیەكی زۆر لە خێزانە عەرەبەكانی سەعدیە ئاوارەی شاری خانەقین بوون. بۆ ئەو مەبەستەش دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەڵمەتێكدا دەستی كۆمەك و هاوكاری گەیاندە ئەو ئاوارانە كە ژمارەیان 100 خێزانن. لەلایەكی دیكە لە كامپی ئاكرێ سێتی مەتبەخ بەسەر 305 خێزانی ئاوارەی رۆژئاوای كوردستاندا دابەشكرا.



رۆژی 24/2/2014 دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەدرێژەی كارو چالاكییەكانیدا لەپێناو خزمەتكردنی پەناخوازان چ ئەوانەی لە رۆژئاوای كوردستانەوە هاتونەتە هەرێمی كوردستان و هاوكات ئەو خێزانە ئاوارانەی كە لەناوخۆی عێراق و بەهۆی شەڕی تیرۆرەوە لە شارەكانی عێراقەوە روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە, لە هەڵمەتێكدا كەلوپەل و پێداویستی ناوماڵا بەسەر 100 خێزاندا دابەشكرا كە لە شاری سەعدیەوە هانایان بۆ شاری خانەقین بردبوو, لە هەڵمەتەكەدا بۆ هەر خێزانێك كارتۆنێك ئەرزاق و 4 بەتانی و 2 دۆشەك و سێتێكی مەتبەخ لەگەڵا پێدانی بڕی 50 هەزار دینار كە لەلایەن خێرومەندێكی شاری هەولێرەوە دابینكرابوو.



لەلایەكی دیكە لەدرێژەی هەڵمەتە بەرفراوانەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان, لە كامپی ئاكرێ سێتی مەتبەخ كە پێكهاتبوو لە چەندین كەلوپەل و پێداویستی خواردن و خواردنەوە بەسەر 305 خێزانی پەناخازی كەمپەكەدا دابەشكرا.
Top