نوجێفی ناوبژیوانی نێوان هەولێر و بەغدا دەكات
راشیگەیاند: دەستپێكی ناوبژیوانیەكەش بە ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفۆنی دەبێ لەگەڵ هەر یەك لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حوسێن شەهرستانی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق.
ئەوەشی خستەروو، ئەگەر هەر دوو لایەن پێشوازیان لەو هەوڵەی نوجێفی كرد، نوجێفی لە ماوەیەكی كورتدا سەردانی هەولێر دەكات لەگەڵ سەرۆكی حكوومەتی هەرێم كۆدەبێتەوەو لە بەغداش دیدار لەگەڵ مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق و جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجام دەدات.
