كەركوك.. ماڵی پۆلیسێك تەقێندرایەوە

كەركوك.. ماڵی پۆلیسێك تەقێندرایەوە
لە گەرەكێكی شاری كەركوك ماڵی پۆلیسێك بەبۆمبی چێنراو كرایە ئامانج وتەقێندرایەوە.



سەرپاوەیەك لەپۆلیسی كەركوك بەسۆمەریە نیوزی گووت"شەوی رابردوو لەگەرەكی یەكی حوزەیران لەباكوری كەركوك ماڵی پۆلیسێك بۆمب ڕێژكردابوو لەئەنجامدا تەقیەوە و تەنها زیانی مادی لێكەوتەوە هیچ كەسێك نەبوە قوربانی .

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش كرد" هێزە ئەمنیەكان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و دەست بەجێ‌ دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردووە .

هەروەك ئاشكرایە تیرۆریستان زۆرترین كردەوەی توندو تیژی لەكەركوك ئەنجام دەدەن و كەخەلكی سڤیل و هێزە ئەمنیەكان دەكرێنە ئامانج.
Top