تا ئێستا کاریگەری كیمیابارانی هەڵەبجە هەر ماوە
سەركۆهەلەبجەیی لێپرسروای ئۆفیسی هەلەبجەی رێكخراویS.Pی ئەمەریكی لەهەڵەبجە بەپەیامنێری راگەیاند:" بەگوێرەی ئەوئامارانەی كەلەبەردەستی رێكخراوەكەیاندایە لە قەزاكانی هەلەبجە و سەیدسادق و پێنجوێن و شارەزوور787 منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت هەن رۆژانەش چەندین منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت سەردانی ریكخراوەكەیان دەكەن بۆپێدانی كورسی تایبەت بەومنداڵانە.
سەرۆكۆهەلەبجەیی رونیشی كردەوە، لەچەند ڕۆژی رابردوو كۆنفرانسێكی تایبەتیان بۆ بە رگریكردن لە كەم ئەندامان رێكخست کە چەندین كەسی پسپۆربانگهێشت كراوبون لەكۆتایی ئەوكۆنفرانسەشدا گەیشتوینەتە ئەوئەنجامەی كە تائیستاش كیمیابارانكردنی هەڵەبجە كاریگەری لەسەر منداڵان ماوەتەوە.
بەهۆی كیمیبارانی هەلەبجە لە 16/3/1988زیاترلەپێنج هەزار هاووڵاتی شەهیدبوون و بەهەزارانی دیكەش برینداربون.
