بە بڕیارێكی سیاسیی بودجەی هەرێم ڕاگیراوە، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێی ڕاگەیاندن ئەوە بڕیارێكی ترسنۆكانە و نامرۆییە و قابیلی قبوڵكردن نییە
دزەیی هەروەها گوتی : ئەگەر باسی دەستوور بكەین، ئەوا چەندین بڕگە و ماددەی دەستووری هەن كە پشتگیری لە هەرێمی كوردستان دەكەن، بەڵام كاتێك ئەو بڕگەو ماددانە جیبەجێ ناكرێت ئەوە پێشێلكردنی دەستوور و یاساكانی عێراقە، بۆ نموونە بڕینی مووچە لە هەرێمی كوردستان ئەوە زۆر بەڕوونی پێشێلكردنی یاسای بودجەیە كە لەپەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر دراوە، ئەگەر بێینە سەر لایەنە مرۆڤایەتیەكەشی بێگومان ڕەفتارێكی نامرۆییانەیە، بۆیە نەك هەر لەسەر ئەم پرسە بەڵكو ڕۆژانە لە عێراقدا دەستوورەكە پێشێل دەكرێت، ڕێگەچارە ئەوەیە كە حكومەتی فیدرالی ببرێتە بەردەمی دادگای فیدرالی، ئایا دادگای فیدرالی لەبەرژەوەندی تۆ بڕیار دەدات یان نە، ئەوەیان مەسەلەیەكی ترە، بەڵام مەسەلەی گرنگ ئەوەیە چەند دەخایەنێت هەتا دادگای فیدرالی بڕیار دەدات، ئەمە مەسەلەكەیە، هەر بۆ نموونە پێشتر چەند یاسایەك هەبوون وەك ماددەی 23 بۆ هەڵبژاردنەكانی كەركوك، ئەم مەسەلەیە درایە دادگای فیدرالی و دادگا لەبەرژەوەندی خەڵكی كەركوك و هەرێمی كوردستان ڕەتیكردەوە.
شايانى باسە سەفین دزەیی باسی بودجەشی كرد و گوتی : بەپێیی ئەو لێدوانانەی بریكاری وەزیری دارایی عیراق د.فازل نەبی ڕایگەیاندووە، بە بڕیارێكی سیاسی بودجەی هەرێمی كوردستان ڕاگیراوە، بەڵام ئەمە تاكەی دەبێت ئێمە نازانین، بەڵام لە كۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو كە كرا، لەگەڵ ئەوەی بەرنامەی كۆبوونەوەكە لەسەر نەوت بوو، بەڵام بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان زۆر بە راشكاوانەو بەتوندی ڕەخنەی لە حكومەتی فیدرالی گرت بەوەی گەمە بە بژیۆی خەڵك دەكەن، ئەمە نە سیاسەتە نە یاساییە نە دەستوورییە، نە مرۆییشە، لەبەر ئەوەی پێی گووتن ئەوە بەهیچ شێوەیەك قابیلی قبوڵكردن نییە، پێویستە بە سیاسەت و بڕیاری خۆیاندا بچنەوە، لەمەش زیاتر سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێی ڕاگەیاند، مەزندەی ئەوە مەكەن هەرێمی كوردستان بەو فشارانە چۆك دابدات.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(966)دا.
