پسپۆرێك: دەكرێ پەنا بۆ كۆمەڵگەی ناودەوڵەتی ببردرێ

پسپۆرێك: دەكرێ پەنا بۆ كۆمەڵگەی ناودەوڵەتی ببردرێ
دكتۆر بوخاری عەبدوڵا پسپۆری زانستە سیاسییەكان رایگەیاند: بەر لە هەموو شتێك ئەو هەنگاوانەی نووری سەرۆك وەزیرانی عێراق لە دژی هەرێمی كوردستان ئەنجامی دەدات بە تایبەتیش پرسی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی حكوومەت بە هیچ شێوەیەك دەستووری و یاسایی نییە، بەڵكو ئەمە فشارێكی سیاسییە دەیخاتە سەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كە تێیدا خەڵكی كوردستان تێیدا زیانی بەر دەكەوێ.
راشیگەیاند: زیان گەیاندنیش بە خەڵكی كوردستان ئەمە پێشڵكاریی مافەكانی مرۆڤەو ناكرێ بەم شێوەیە میللەتی خۆت سزای بە كۆمەڵ بدەی و لە قوتی ژیانیان بێبەش بكەی، پێویستە هەلوێستە لەسەر ئەو هەلسوكەوتانە بكرێ و كۆی خەڵكی كوردستان لە دژی بوەستنەوە.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا بوخاری عەبدوڵا وتی، بۆیە دەكرێ خەڵكی كوردستان و دەسەڵاتدارانی كوردستان پەنا بۆ كۆمەڵگەی ناودەوڵەتی ببەن، بە تایبەتیش نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی و یەكێتی ئەورووپا تا فشار بخەنە سەر مالیكی تا دەست لەو كارانەی هەڵبگرێ.
Top