كوژران و برینداربوونی 15 پۆلیس لەسلێمان بەگ
سەرچاوەكە كەنەیویست ناوی ئاشكرابكرێت بە سۆمەریەنیوزی گووت : لە سلێمان بەگ سەر بەدووز خورماتوو لەهێرشێكدا لەكۆتاییەكانی شەوی ڕابردوو 5 موشەكی هاوەن لەشوێنەكی نادیارەوە كەوتنە خوارەوە و بنكەی پۆلیسی كردە ئامانج 3 پۆلیس كوژران و 12 ی تر برینداربوون و زیانێكی زۆری بەبیناكەش گەیاندووە .
ئاماژەی بەوەش كرد" هێزە ئەمنیەكان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو بریندارەكانیان گواستەوە نەخۆشخانە بەمەبەستی چارەسەركردنیان و كوژراوەكانیشیان ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كرد ، هەروەها دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردووە تاوەكو بزانن لەچ لایەكەوە ئەو هێرشانە ئەنجام دراوە.
لەئەنجامی شەرێكی توند لە 13ی شوباتی ئەم مانگەوە چەكدارانی داعش توانیان كۆنتڕۆڵی شارۆچكەی سلێمان بەگ بكەن و دواتر لەئۆپەراسیۆنێكی هاوبەش لەنێوان دیجلەو پۆلیس دا ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجام دا بۆ گەڕاندنەوەی سلێمان بەگ بۆ ژێر دەسەڵاتی حكومەت و توانیان چەكداران وەدەرنێن.
